Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن

عێراق

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیازێکى لیژنەى یاسایی لەبارەى پرسى فرەبازنەیی لە یاساى هەڵبژاردنەکاندا.

 لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردنی لە یاسای هەڵبژاردنەكان یەكلا كردەوە و بەپێی ئەو بڕگەیە لە یاساكە هەر پارێزگایەك دابەشدەكرێت بۆ  سێ – پێنج  بازنەی هەڵبژاردن بەپێی ژمارەی كۆتای ژنان لە پارێزگاكەدا.

هەریەكە لە هاوپەیمانی سائیرون و كوتلەی حەلبوسی و پارتی و یەكێتی دەنگیان بەو بڕگەیەدا و كوتلەكانی دەوڵەتی یاسای مالیكی و فەتحی هادی عامری دەنگیان نەدا و هۆڵەكەیان بەجێهێشت.

هاوكات كاوە موحەمەد پەڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیجی خوی دژی ئەو بڕگەیەی یاساكە نوسیویەتی و ئاماژەی بەوەكردووە "كورسیەكانی كورد كەم دەكات و یەكێتی و پارتیش لێی بەرپرسن كە دەنگیان پێداوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP