پەرلەمانتارێک کاتی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکە ئاشکرادەکات

کوردستان 10/10/2020

Alternate Text

 پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا رۆژی سێشەممە موچەی سەرجەم دامەزراوەكانی عێراق بەكوردستانیشەوە كۆتایی بێت، واتە دەبێت ٣٢٠ ملیارەكەش تا رۆژی سێشەممە رەوانەی كوردستان بكرێت.

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق راگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی عێراقەوە پێیان دراوە دەبێت تا رۆژی سێشەممە موچەی سەرجەم دامەزراوەكانی عێراق بەكوردستانیشەوە كۆتایی بێت، واتە دەبێت 320 ملیارەكەش تا رۆژی سێشەممە رەوانەی كوردستان بكرێت.

 هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی وتووە ، لەسەر دواخستنی موچەی مانگی پێشوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق توشی فشارێكی زۆری سیاسیی و جەماوەری بووە و وتوویەتی چیدیکە دواکەوتنى موچە ڕوونادات.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی دابەش نەكردووە و بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانیش بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا