سەعید کاکەیی: لە هەڵبژاردنی عێراقدا سلێمانی پێنج و هەولێر چوار و دهۆک سێ بازنە دەبێت

کوردستان 10/10/2020

Alternate Text

سەعید کاکەیی ڕایگەیاند، بە پێی یاسا نوێکە لە هەڵبژاردنی عێراقدا سلێمانی پێنج و هەولێر چوار و دهۆک سێ بازنە دەبێت

سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی‌ کۆمسیارانی‌ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پێشنیاری لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان بەسەر ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی ٨٣  کورسی ژنان لە کۆی ٣٢٠ کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەش، بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا بریتی دەبن لە ١٢ بازنەی ھەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- پارێزگای سلێمانی؛ ١٨ کورسی، پێنج بازنە
٢- پارێزگای ھەولێر ؛ ١٥ کورسی، چوار بازنە
٣- پارێزگای دھۆك؛ ١١ کورسی، سێ بازنە
ھەرچی پارێزگاکانی ناوچە جێناکۆکەکانە، ئەوا بریتی دەبن لە ٥٦ بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەکرێن:
١- پارێزگای نەینەوا ؛ ٣١ کورسی، ھەشت بازنە
٢- پارێزگای دیالی؛ ١٤ کورسی، چوار بازنە
٣- پارێزگای کەرکوك؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە
٤- پارێزگای سەلاحەدین؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە

ناوبراو وتووشیەتی ، بەم شێوەیە بێت، پێشبینی دەکەم بەوەی کورسییەکانی کورد لەم ناوچانەدا ٢ - ٣ کورسی زیاد بکات بەو مەرجەی حزبە  کوردستانیە گەورەکان رێگری نەکەن و گێچەڵ نەفرۆشن بە کاندیدە سەربەخۆکانی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.
لە کۆتایدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەگشتی، ھەرچەندە ئەم دابەشکردنە نادەستورییە، بەڵام ھەنگاوێکی باش و پۆزەتیڤە بۆ زەمینەخۆشکردن و ھاتنە پێشەوەی کاندیدانی سەربەخۆ و بێلایەن لەپێناو کێبڕکێی بردنەوەی ھەندێك لە کورسیەکانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا .



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا