بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی ناچالاکی سپێرم لە پیاواندا.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە شاری شانگکیو لە چین ئەنجام دراوە و لە ماڵپەڕی
(ئی ئێم ئێس١) بڵاو کراوەتەوە، ئاشکرا بووە ، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری هەیە لەسەر
چالاکی و ژمارەی سپێرم لە پیاواندا.
لە توێژینەوەکەدا نمونەی سپێرمی ٣٨ پیاوی توشبوو بە کۆرۆنا وەرگیراوە، لەو
ژمارەیە سپێرمی ٦ پیاویان لە ژێر کاریگەری ڤایرۆسەکادا بوو کە دەیکردە ڕێژەی لە سەدا
١٥.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، سپێرمی ئەو پیاوانەی لە ژێر کاریگەری
ڤایرۆسەکەدا بوون بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠ ناچالاک بوون بە بەراورد پیاوانی تەندروست.