پیاوێکی بەریتانی لە کاتی بەکارهێنانی پاسێک بۆ هاتوچۆ بە مارێکی گەورەوە دەبینرێت
و سەرنجی خەڵکی بۆلای خۆی رادەكێشێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، وێنەی کەسێکی بەڕیتانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو
بووەتەوە و بە مارێکی گەورەوە دەبێنرێت کە وەکو دەمامکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
بەکاری دەهێنێت.
مارەکە درێژی و ئەستوریەکی زۆری هەیە و تەواو دەمی پیاوەکەی شاردووەتەوە.
ڕووداوەکە بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی مانچستەر
ئاگاداری بداتە هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی دەمامکی گونجاو بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە
و بەکار هێنانی مار وەکو دەمامک دروست نییە.