ئەڵمانیا.. لە پایتەخت و چەند شارێکى دیکە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

جیهان 10/10/2020

Alternate Text

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرلینی  پایتەخت و چەند شارێکى دیکەی ئەڵمانیا قەدەخەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

لە بەرلین یانە شەوانەکان و چێشتخانەکان لە کاژێر 11:00ی شەوی شەممە 2020/10/10ـەوە بۆ 06:00ـی بەیانی دادەخرێن کە لە پشووەکانی کۆتایی هەفتەدا لەو کاتەدا دەیان هەزار کەس لە پایتەختدا دەچنە یانە شەوانەکان.

بە پێی بڕیارەکەی حکومەتى ئەڵمانیا  داخستنەکە تەواوی  ناوەندە بازرگانیەکان دەگرێتەوە جگە لە دەرمانخانەکان و وێستگەکانی سووتەمەنی  و شاری فرانکفۆرتیش لە رۆژی هەینییەوە رێکاری هاوشێوەی ئەوەی بەرلینی گرتووەتەبەر کە یانە شەوانەکان و چێشتخانەکان و فرۆشتنی کحول لە کاژێر 10:00ی شەوەوە بۆ 06:00ـی بەیانی قەدەخەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات ڕێژەى توشبوون لەو شارانەدا  بەرزبووەتەوە و کە زیاتر لە 400 تووشبووی نوێی رۆژانەیە و بەوەیش ئەو شارە لە ریزی ناوچە مەترسیدارەکانـدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا