زانایان لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا ئاشکرایدەکەن ڕۆژانە خواردنی مۆز بەشێوەی ڕێکخراو پارێزگاری لە تەندروستیی جەستە دەکات لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان وەکو جەڵتەو کێشەکانی دڵ و نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
پێشتر دەوترا خواردنی سێوێک لە رۆژێکدا پێویست بە پزیشک نابێت و لە نەخۆشیی بەدوردەبیت، بەڵام ئێستا زانایان ڕایدەگەیەنن تەنها سێو ئەو کاریگەرییەی نابێت بەڵکو پێویستە لەگەڵیدا مۆزیش بخورێت، خواردنی مۆز ڕۆژانە بە بەردەوامی بەشێوەی ڕێکخراو لەش لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.
زانایان ڕوونیدەکەنەوە لە مۆزدا ماددەی پۆتاسیۆم بە ڕێژەیەکی زۆر بوونی هەیە کە سکۆڵەکان بە تێپەڕبوونی کات لە تێکچوون و زیان دەپارێزن، هەروەک لە ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانیدا هاتووە.
زانایانی زانکۆی ئاڵاباما لە توێژینەوەکەیاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک مشککردووە مۆزیان پێداون، کە کێشەی دڵ و سکۆڵەکانیان هەبووە.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەو مشکانەی کە ڕۆژانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو مۆزیان پێدراوە ڕێژەی دابەزینی پۆتاسیۆم لە سکۆڵەکاندا بەپێی چوونە تەمەنەوە کەمیکردبوو رێژەکە زیادیکردووە و تەندروستییان باشتر بووە.
ڕاشیدەگەیەنن مۆز ئەگەرچی ئەو سوودەی هەیە بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازار لە گەدەدا و بەدهەرسی وهەستکردن بە دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە.
دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنن زیادەڕەویکردن لە خواردنی مۆز ڕێژەکەی سێ هەزار و٥٠٠ میلیگرامە کە زیانی تەندروستی دەبێت، بەڵام خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا نیوەی ئەو بڕەی تێدایە.
زانایان ڕایدەگەیەنن لەپاڵ مۆزدا دەتوانرێت بە خواردنی پەتاتە و قەڕنابیت و ماسی و مریشک بڕی پۆتاسیۆمی جەستە زیاتر بکرێت.