دروست کردنی ڤاکسینێکی کۆرۆنا نیو ملیۆن قرش دەکاتە قوربانی

هەمەرەنگ 10/10/2020

Alternate Text

دروست کردنی ڤاکسینێک کە دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا و هاوکات دەبێتە هۆی کوشتنی زیاتر لە نیو ملیۆن قرش.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە رێکخراوی شارک ئالایس بۆ پاراستنی قرش بڵاوی کردووەتەوە ، لە ئەگەری دروست کردنی ڤاکسینێکی تایبەت بە کۆرۆنا بە سەدان هەزار قرش دەبنە قوربانی.

ڤاکسینەکە لە زەیتێک بەرهەمدەهێنرێت، ناوی سکوالینە و لە جگەری قرشدا هەیە،  لە کاتی دەرکردنیدا دەبێتە هۆی گیان لەدەست ئاژەڵەکە، لەگەڵ ئەوەشدا رێکخراوەکە ئاشکرای کرد کە جێگرەوەی ئەو زەیتە هەیە وەکو چۆن دەکرێت زەیتی زەیتوون بەکار بهێنرێت وەکو شوێنگرەوە.

هاوکات ڕێکخراوەکە ئاشکرای کرد کە ساڵانە بە هۆی زەیتی سکوالینەوە و بەکار هێنانی لە بابەتە جوانکاریەکاندا، زیاتر لە ٢ ملیۆن   دەکوژرێن.

هەروەها رێکخراوەکەش ئاگاداری داوە کە کوشتنی ئەم ژمارە زۆرانەی قرش دەبنە هۆی گۆڕانی ژینگەیی دەریاکان و لێکەوتەی گەورەی لێدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا