دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکرد بەستنی دەمامک
ببێت بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی خۆپارێزی، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی هەستاوە بە
دروستکردنی زیرەکترین جۆری دەمامک کە لە توانای دایە لە نێوان ٨ زمانی جیهانی وەرگێڕان
بکات.
بە هۆی بوونی ڕێڕەوێک
بۆ بە ئاسانی هەناسەدان، دەمامکەکە کاریگەرییەکی وای نابێت بۆ خۆپارێزی بۆیە لەسەر
دەمامکێکی ئاسایی دەبەسترێت تا خۆپارێزی و پەیوەندی کردن لە نێوان کەسەکاندا ئاسان
بکات.
دەمامکە نوێیەکە
لە توانای دایە وەرگێڕان بکات لە نێوان زمانەکانی ( ژاپۆنی ،چینی، ڤیتنامی، ئەندەنوسی،ئیسپانی،
فەڕەنسی،ئینگلیزی)دا.