جێگریی پارێزگاری هەڵەبجە، لەبارەی دیارینەکردنی هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هاتە دەنگ و ئاشکرای کرد بەهۆی خەمساردی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم و چەند لایەنێکی دیکەوە بووە.
کاوە عەلی کەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە دیارینەکردنی هەڵەبجە وەک بازنەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هەڵەبجە کە نەبوویە بازنەیەکی سەربەخۆ هۆکارەکانی یاسایی و ئیداری نەبوو، بەڵکو خەمساردی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بە ئێستاشەوە بەرامبەر هەڵەبجە و خەلەلی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو.
لە خوارەوە هەندێک لە رێککارە دەستووری و یاسایی و ئیداریەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینە روو،ئەو زانیارییانە و دۆکۆمێنتانە بە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنەکان دراوە، بەڵام هەموو جارێک ئەبێت دووبارە و سەد بارەی بکرێتەوە، چونکە کابینە دوای کابینە ئاگاداری یەکتر نین نە لە ناوەند نە لە هەرێم هیچیان دامەزراوەیی نین و بەراستی حکومەتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجەی نەکردووەتە خەمی خۆی و گلەیی سەرەکیش لە حکومەتی هەرێمە، چونکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە لە ١٦/٣/٢٠١٧ وە بە بڕیاری ژمارە ١٠٤ کە دەبێت سەردانی حکومەتی ناوەند بکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە، بەڵام تائێستاش ئەو سەردانەی نەکردووە و هەندێک وەزارەتی خۆشمان رۆژانە بیریان دەچێت کە هەڵەبجە بووەتە پارێزگا و بگرە هەوڵ هەیە لە وانەیە بێ قەسد بێت کە فەشەل بەوەشی هەبووە بهێنن.
ئەوەی کە جێگەی نیگەرانییە ئێستا هەڵەبجە لە یاسای هەڵبژاردنەکان پارێزگا نییە و هۆکاری سەرەکیش لەمەیاندا سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بوو کە بە بەپێی ئەو ڕەشنوسانەی لە سەرۆکایەتی کۆمار، بە نوسراویان ژمارە ١/٤/٣٥٣١ لە ٧/١١/٢٠١٩ وە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، بە نووسراویان ژمارە ١٠/١/٣/١٠/٣٨٧٨٦ لە ۱۱/۱۲/۲۰۱۹ کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە کە تیایدا هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ دەستنیشان نەکرابوو و لەکاتی خۆی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقمان ئاگادار کرد، بەڵام ئەو خەمەی لە هەڵەبجە هەیە و لای هاوڵاتیانی هەیە لای ئەوان نییە یان زۆر لاوازە.
+بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەوڵێکی تر هەیە ئەویش:
(+فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە کردووە و ئێستا لەبەردەم لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراقە کە ئەو مشتومڕەی هەیە کۆتایی پێبهێنرێت و کاری باشیان لەسەر کردووە ، ئایا بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە پێویستی بە دەنگدانی ناو پەرلەمانی عیراق هەیە یان بە پێی مادەکانی دەستور ١٤١ و ١١٥ و ١١٧ پێویست ناکات ٫ لە پڕۆژە یاساکەدا دەنگی لەسەر بدرێت و کۆتایی بە مشتومڕەکە بهێنن.)
.
+هەندێک لە رێککارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کە هەڵەبجە بوەتە پارێزگا و کێشە لای بیرکردنەوەی ئەوانەیە کە نایزانن یان پێیان خۆش نییە کە پارێزگا بێت:
1. بە بڕیارى تەشریعى پەرلەمانى کوردستان ژمارە (١١ لە ٢٢/٩/١٩٩٩) قه‌زاى هەڵەبجە و 3 قه‌زاى تر بكرینه پارێزگا.
2. ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە نووسراوى ژمارە ( ٧٦٩٢ لە ٧/٨/٢٠١٣) داواى لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کردووە کە بەپێ ى مادەى ١٤١ دەستورى هه‌میشه‌یی عیراق, بڕیارى تشریعى ژمارە (١١ لە ٢٢/٩/١٩٩٩) دەنێرێت سەبارەت بە پێکهێنانى پارێزگاى هەڵەبجە.
3. دواتر نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە ژمارە (١٠٢١١ لە ٢/٩/٢٠١٣) داواى پرۆژە یاساىه‌كى كرد له هه‌ریمى كوردستان تایبه‌ت بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە.
4. دواتر بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ژمارە (١٢٠٣٤ لە ٢٤/١٢/٢٠١٣) پرۆژە یاسایەک ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کرا.
5. ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ژمارە (٥٤) بە بڕیارى ژمارە (٥٦٨ لە٣١/١٢/٢٠١٣) به كۆى ده‌نگ پرۆژه‌یاساكه‌ى په‌سه‌ند كرد .
6. بڕیارى ژمارە (٥٦٨ لە ٣١/١٢/٢٠١٣) ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بە نووسراوى ئەمانەى عامەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق ژمارە (٢٩٥٠٧ لە ٣١/١٢/٢٠١٣) ئاراستەى نوسینگەى وەزیرانى ده‌ولە بۆ( کارووبارى پارێزگاکان )و( کارووبارى پەرلەمان )کرا و وێنەیەکى بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان کە (١٦) شوین بوو نیررا و داواى له هه‌ریمى كوردستان كرد كه نه‌خشه‌ى پاریزگاكه بنیرییت بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
7. حکومەتى هەرێم بە نووسراوى ژمارە (١٥٥ لە ٨/١/٢٠١٤) نوێنەرایەتى بغداد سەرجەم نەخشە و سەرەتاییەکانى ناردووە بۆ ئەمانەى عامەى ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
8. ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەستەى سەرۆکایەتىەکەى له‌٢٣/٢/٢٠١٤ و ئاماژە بە بڕیاری ژمارە ٥٦٨ ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ٣١/١٢/٢٠١٣ بەیانێکى دەرکردووە کە ئاماژەى بە (ماددەى 141و115و117 ى دەستوورى عێراق کردووە کە ئەم بابەتە لە چوارچێوەى دەسەڵاتە رەهاکانى حکومەتى ناوەند نیە و هەرێمى کوردستان مافى بڕیاردانى هەیە لەو بارەیەوە).
9. ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم لە (١٣/٣/٢٠١٤) بڕیاریاندا کە هەڵەبجە ببێتە پارێزگا و بە نووسراویان ژمارە (١٦٩٤ لە ١٣/٣/٢٠١٤) ئاراستەى سەرۆکایەتى هەرێم کرا.
10. سەرۆکایەتى هەرێم بە فەرمانى هەرێمى ژمارە (١٩) لە (١٦/٣/٢٠١٤) بڕیارى دامەزراندنى پارێزگاى هەڵەبجەى دا.
11. ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە نووسراویان ژمارە (١٧١٢ لە ١٦/٣/٢٠١٤) گشتاندن بە فەرمانى هەرێمى (١٩) لە ١٦/٣/٢٠١٤ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ کارى پێویست.
12. لە دانیشتنى ژماره (٢) ى په‌رله‌مانى كوردستان لە (٥/٢/٢٠١٥) لە مۆنومینتى هەڵەبجە بە ئامادەبوونى سەرجەم ئەندامانى پەرلەمانەکان یاساى ژمارە (١)ى سالى ٢٠١٥ تایبەت بە ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە دەرچووینرا.
13. سەرۆکایەتی هەرێم لە (١٥/٢/٢٠١٥) پەسەندى کرد و لە وقائعى کوردستان ژمارە (١٨٣ لە ٢٤/٢/٢٠١٥ ) بڵاوکرایەوە.
14. ناوى پاریزگاى هه‌له‌بجه له په‌رله‌مانى عیراق له پرۆژه یاسى بودجه بۆ ساله‌كانى 2015 و 2016 و 2017 وه‌ك خواره‌وه هاتووه و بودجه‌ى ره‌مزى وه‌ك پاریزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ دیارى كراوه :
أ. ساڵى ٢٠١٥ لە میزانیەى عێراق لە پەرلەمانى عیراق(٢,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار دینار بۆ پارێزگاى هەڵەبجە لە وقائعى عێراق ژمارە (٤٣٥٢ لە ١٦/٢/٢٠١٥) بڵاوکرایەوە.
ب. ساڵى ٢٠١٦ لە میزانیەى عێراق لە پەرلەمانى عیراق(٧٥٠,٠٠٠,٠٠٠) حەوت سەد و په‌نجا ملێون دینار بۆ پارێزگاى هەڵەبجە لە وقائعى عێراق ژمارە (٤٣٩٤ لە ١٨/١/٢٠١٦) بڵاوکرایەوە
ت. ساڵى ٢٠١٧ لە میزانیەى عێراق لە پەرلەمانى عیراق (١,٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیارد و دووسەد ملێون دینار بووە لە وقائق عێراق ژمارە (٤٤٣٠ لە ٩/١/٢٠١٧) بڵاوکرایەوە .
15. ئه‌م فه‌رمانگە فیدرالیانه‌ى خواره‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانیان بریارى پیكهینانیان بۆ ده‌رچووه:
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسىی گومرگیى هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى ناوخۆ به ژماره د م 39684 له 6/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتی هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى ناوخۆ به ژماره د م 22918 له 19/4/2018
• به‌ریوبه‌رایه‌تى جنسیه‌ی هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى ناوخۆ به ژماره د م 39672 له 6/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نشینگەى هه‌له‌بجه / وه‌زاره‌تى ناوخۆ / دم 40291 له 9/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كارتى زانیارى هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى ناوخۆ / دم 40281 له 9/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هاتوچۆی هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى ناوخۆ / 4013 له 8/8/2018
• هه‌لواسینى تابلۆی ئۆتۆمبیل هه‌له‌بجه / وه‌زاره‌تى ناوخۆ / بت 40528 له 9/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى پسوله‌ى خۆراك هه‌له‌بجه /وه‌زاره‌تى تجاره/ ت/28/11512 له 1/8/2018
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاى خۆراك وه‌زاره‌تى بازرگانى/ 286 له 30/5/2019 و تاكید 1886 له 28/1/2020
وەرگرتنی کۆدی خۆراکی هەڵەبجە لەلایەن وەزارەتی تجارە لە 23/8/2020
• وه‌رگرتنى ژماره كورتكراوه‌كانى پارێزگای هه‌له‌بجه/ وه‌زاره‌تى گواستنەوەی/ 3908 له 17/5/2017
کاوە علی کریم