تاڵیبان : ترەمپ لە چاوی ئێمەدا کەسێکی دانایە

جیهان 11/10/2020

Alternate Text

بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستانی پشتگیری خۆی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند.

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ، وتەبێژی تاڵیبان بە تۆڕی هەواڵی جیهانی (سی بی ئێس نیوز) ی راگەیاند، هیوادارین ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوودا سەرکەوتوو بێت و تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسێکی دیکەی تاڵیبان بە هەمان تۆڕی راگەیاندووە "لە کاتی تووشبوونی ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نیگەران بووین، بەڵام وا دیارە ئێستا تەندروستی باشە".

بەڵام لە بەرامبەردا، وتەبێژی کامپینەکەی ترەمپ رایگەیاند کە ئیدارەی ترەمپ رەتیدەکاتەوە پشتگیری تاڵیبان بکات و دۆناڵد ترەمپ هەموو کات کار بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکات.

لە هەمان کاتدا تاڵیبان دڵخۆشی خۆی راگەیاندووە بۆ ئەو ئاڕاستەیەی ئەمریکای پێیدا دەڕوات و دروشمی "ئەمریکا لە پێش هەموو شتێک" کە ترەمپ لە سەرەتاوە دووبارەی دەکاتەوە.

ئەندامێکی تری تاڵیبان باسی لەوەکردووە،  لەوانەیە ترەمپ لە چاوی جیهاندا کەسێکی هیچ بێت، بەڵام لای تاڵیبان کەسێکی ژیر و دانایە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند کە تەواوی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا