توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی،
لیۆنێل میسی، بە باشترین یاریزان دادەنرێت لە خولی ئیسپانیدا.
لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن سەنتەری مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ ئەنجام
دراوە و رۆژنامەی (ئێس)ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بوارەکانی (یاریکردن،گۆڵکردن،وەرگرتنی کارت،نازناو،ژمارەی یاریە نێودەوڵەتیەکان یان وەرزیەکان) وەکو زانیاری بەکار هاتوون بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکە. دەرکەوتووە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی پێشرەوی لیستەکە دەکات بە ٦٩٥ خاڵ وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێ دەستنیشانکراوە.
لەدوای میسی ئەنریکی کاسترۆ یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنا بە ٥٦٦ پلەی دووەمی گرتووە.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی دوازدەهەمدا یەت بە کۆی خاڵەکانی ٤٥٧ خاڵ.
هاوکات لە رووی گۆڵکردنیشەوە میسی لە مێژووی خۆی لە
لایگادا ٤٤٤ گۆڵی کردووە، بە دوایدا رۆناڵدۆ یەت بە کۆی گۆڵەکانی ٣١٢ گۆڵ و باشترین
یاریزانە بە لێدانی سزا کە ٦١ گۆڵی کردووە.