"رێکخستنەوەی ژمارەی سپاردن سانسۆر نییە"

کوردستان 11/10/2020

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەنتەری میترۆ وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگەیاندووە، رێکخستنەوەی ژمارەی سپاردن سانسۆر نییە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، سەنتەری میترۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارماندا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان حەمەی حمە سەعید، باسمان لە نیگەرانییەكانی سەنتەری میترۆ و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان كرد دەربارەی "فەرمانی وەزاری" تایبەت بە ژمارەی سپاردن" كە لە چواری ئەیلول دەرچووە.

 

روونیشیکردووەتەوە، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشكی خستە سەر بەندەكانی "یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانی عێراق" كە لە ماددەی دووەمیدا هاتووە: چاودێری (رقابە) لە هەرێمدا ناخرێتە سەر چاپەمەنی و هەر هاوڵاتییەك سەربەستە لە دەركردنی هەر چاپەمەنییەكدا بە پێی حوكەمەكانی ئەم یاسایە. هەروەها لە مادەی نۆیەمیدا ئاماژە بەوەكراوە بڵاوكردنەوە لەو بابەتانە قەدەغەن كە هانی كردنی تاوان و كاری تیرۆریستی یان ناوزڕاندن یان دەستدرێژین بۆ سەر حورمەتی ئاین و مەزهەبەكان.

 

سەنتەری میترۆ باسی لەوەشکردووە، وەزیری رۆشنبیری باسی جەختی لەوەکردووەتەوە دەمانەوێ ریزبەندی ژمارەی كتێبە چاپكراوەكان، واتە ژمارەی سپاردن لە سەر ئاستی كوردستان رێكبخرێتەوە بە شێوەیەك لەسەر ئاستی كوردستان بزانرێت ژمارەی سپاردن گەیشتووە بە چەند وتی" من 40 ساڵە بۆ ئازادی خەباتم كردووە دڵنیابن كارێك نابینن دژ بە پرەنسیپەكانی خۆم و حزبەكەم بێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا