Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فەرماندەیەکی پەکەکە شەهید کرا

کوردستان

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیەکی هێزەکانی پەکەکە و دوو گەریلای دیکە شەهید بوو.

 

 فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، فەرماندە “عەگید جڤیان” (وەحدەدین کارای) فەرماندەی هەرێمی بۆتان، لەگەڵ دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی (هەبوون و جانفەدا) شەهید بوون.

 

روونیشیکردووەتەوە، عەگید جڤیان فەرماندەی ئەو هێزەی پەکەکە بووە کە بەشێک لە ئێزدییەکانی لەدەستی داعش رزگار کردووە.

 

عەگید جڤیان، ناوی راستەقینەی وەحدەدین کارایە و لە جولەمێرگ لەدایکبووە و ئەندامی کۆنسەی هێزەکانی پاراستنی گەلی پەکەکە بووە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP