کارمەندانی پەروەردەی رۆژئاوا بایکۆتی دەوامیان کرد

کوردستان 11/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و رەتیانکردەوە بچنە سەر کارەکانیان.

 
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەدانی مووچەی تەواوەتی، کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کە بایکۆتی دەوامیان کرد.

هاوکات کارمەندانی بەرێوبەرایەتییەکە جەختیانکردەوە، تا ئەو کاتەی وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە بایکۆتەکەیان ناشکێنن.

 

ئەمڕۆ بەهۆی بایکۆتکردنی دەوامی ئەو فەرمانبەرانەوە کێشە بۆ ئەو هاوڵاتی و مامۆستایانە دروستبوو کە روویان لە فەرمانگەکە کردبوو بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا