بە گوێرەی زانیاری بەشێک لە میدیا کوردییەکان بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە BMC ی راگەیاندبوو، مانگانە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بەغداد بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەنێرێت.
تا ئێستا نازاندرێت لەگەڵ گەیشتنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە، پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت یان دوادەخرێت بۆ ئەو کاتەی پارەی پێویست لەبەردەستتدا دەبێت.