زۆر له دایکان وباوکان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌رگریی لەشی مناڵه‌که‌یان که‌مه و زوو زوو نه‌خۆش ده‌که‌وێت و دره‌نگ چاک ده‌بێته‌وه، بەڵام ئەم کێشەیە چارەسەری ئاسانە.
بۆ
به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری مناڵان و پاراستنی له نه‌خۆشی، پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک
سیستمی خۆراکی ته‌ندروست پێویسته هه‌موو پێکهاته گرنگه‌کانی تێدا بێت
له پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چه‌وری به‌سوود و ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و مادده
دژه ئۆکسانه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک جۆریان رۆڵێکی گرنگتریان هه‌یه که ئه‌مانه‌ن:
ئۆمێگا سێ : ماسی سه‌لمۆن و سه‌ردین و چه‌ره‌س و
گوێز و ده‌نکی که‌تان و زه‌یتی زیتون ۰
سیلنێوم : ماسی توونه و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و په‌نیر
و سیر و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ( ئاردی بۆر ، شۆڤان ، برنجی قاوه‌یی ، گه‌نمه‌شامی
) ۰
زنک : گۆشت و جگه‌ر و هێلکه و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان
۰
مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید : هه‌نار و پیازی سوور و شووتی و شاتوو و میوه
مزره‌مه‌نیه‌کان و بیبه‌ر ۰
ـــ ڤیتامین A : جگه‌ر و میوه و سه‌وزه‌ه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ک گێزه‌ر و پڕته‌قاڵ
و کاڵه‌ک و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی زه‌رد و گویژ و هه‌نجیر و شلیک ۰
ـــ ڤیتامین B2: جگه‌ر و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ۰
ـــ ڤیتامین B 6
: گۆشت و زه‌ردێنه‌ی هێلکه
و مۆز و پاقله‌مه‌نیه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان
ـــ ڤیتامین C : میوه مزره‌مه‌نیه‌کان و شلیک
و کاڵه‌ک و بیبه‌ری سه‌وز ۰
ـــ ڤیتامین E : زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه
و چه‌ره‌س و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ۰
ـــ ڤیتامین D : شیر و ماسی سه‌لمۆن و تونه‌ی
سوور و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و په‌نیر و جگه‌ری مانگا و مه‌ڕ به‌ڵام چوونه به‌ر هه‌تاو
گرنگترین سه‌رچاوه‌یه ڕۆژانه ( یەک ) له نێوان سه‌عات دەی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
سەرچاوە/ دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی- پسپۆڕی زانستی خۆراک