پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە هەستاوە بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی و فڕێدانی لە گۆڕستانێکدا.
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە تاوانێكی كوشتن لە گەڕەكی (مستەوفی) كە تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (سامان) لە گۆڕستانی (ئیمام محەمەد) فڕێدرابوو، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان ئافرەتێك بە ناوی (هـ.ا.ح) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكە دەستگیر بكەن.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.