وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات، توشبوانی کۆرۆنا ٤٠٠هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا لە عێراقدا ٤٠٢هەزار و ٣٣٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێردا دوو هەزار و ٢٠٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوەو لەبەرامبەریشدا سێ هەزار و ٨٢٧ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
ئاشکراشی کردووە، ٦٢ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.