وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە گه‌شته ئاسمانییه‌كانی
نێوان عێراق و ئێران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ناسر شبلی وه‌زیری
گواستنه‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی
بنچینەی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی
ئێران له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه گه‌شتی راسته‌وخۆ له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا
و نه‌جه‌ف، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی تاران و مه‌شهه‌د ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ئه‌و گه‌شتانه له ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە له سه‌ر بڕیاری ئێران و بە
هۆكاری ئەوەى فڕۆكه عێراقییه‌كان پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان گه‌شتیاریان
گواستبوویه‌وه راگیرابوون.