بانکى رەشیدی عێراق رایگەیاند،
لە نوێترین رێنماییەکانى بانکەکەدا بڕیاردراوە، بڕى ١٠ ملیۆن دینار پێشینە بە بێوەژنان
بدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ى
تشرینى یەکەم، نوسینگەى راگەیاندنى بانکى رەشید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،
بانکى رەشید بریاریداوە پێشینە بە بێوەژنان و تەڵاقدراوان بدات.
لە بەیاننامەکەدا
ئاماژە بەوەکراوە، بە پێى ئەو رێنماییانەى بانکەکە دایناوە، بۆ هەر ژنێک کە هاوسەرەکەى
مردووە یاخود جیابووەتەوە، بڕى ١٠ ملیۆن دینارى وەک پێشینەى کارکردن پێدەدرێت،
روونیشکراوەتەوە، ئەو کەسانەى لەو پێشینەیە سودمەند دەبن، پێویستە ئەو بڕە پارەیە بۆ
یەکێک لە پرۆژەکانى کردنەوەى دوکانى بەرگدوورى، ئارایشتگا، خواردنگە و فرۆشگاى
بچوک بەکار بهێنن.
لە بەیاننامەکەى بانکى
رەشیددا هاتووە، هەر بێوەژنێک پێشینەکە وەربگرێت، دەبێت فەرمانبەرێکى هەمیشەیى میرى
کەفالەتى بکات.
پێدانى پێشینەى بێوەژنانە
و جۆرەکانى دیکەى پێشینە بە هاوڵاتیان و موچەخۆرانى سەر بە حکومەتى ناوەندى عێراق
لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان هیچ جۆرە پێشینەیەک بە هاوڵاتیان نادرێت.