وێنە.. لە هەولێر هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان ئەنجامدرا

کوردستان 11/10/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتى دەستگیرکردنی دەرۆزەکاراندا ئەمڕۆ دەیان دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە تێکڕای ترافیکلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی
دەرۆزەکەرەکانیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیركرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا