زیانەکانی خەوتن لەسەر سک چین؟

هەمەرەنگ 11/10/2020

Alternate Text

ڕێگەی خەوتنی کەسێك لە کەسێکی دیکە جیاوازە و دەکرێت شێوازی خەوتن بکرێت بە خوویەك هەندێك کەس شەوانە بە هەمان شێوە بخەون بەبێ ئەوەی ئاگاداربن ڕەنگە زیانیان پێبگەیەنێت.

 ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەداوە، خەوتن لەسەر سك وێڕای سوودەکانی زیانی بۆ تەندروستی دەبێت، چونکە فشار دەخاتە سەر  بڕبڕەکانی پشت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری مل و ماسولکە و جومگەکانی نێوان بڕبڕەکانی پشت.
ئەم ئازارەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە نائارامی و وادەکات شەوانە لە خەو هەڵبستیت و هەست بە نائارامی بکەیت و لە پاش هەستان لە خەو هەست بە ماندوێتی بکرێت، هەروەها کێشە بۆ هەناسەدان دروستدەکات و ڕێگە نادات بەباشی هەناسە بدرێت.
هەروەها خەوتن لەسەر سك لە ماوەی دووگیانیدا وادەکات زیان بە دایك و کۆرپەلە بگات و باشتروایە هەر لە یەکەم مانگی دووگیانبوونەوە دایکان بەو جۆرە نەخەون، چونکە خەوتن لەسەر سك فشار دەخاتە سەر دایك و کۆرپەلە و زیان بە بڕبڕەی پشتیان دەگەیەنێت.
بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بەوەی لەسەر پشت بخەون باشتر و تەندروست ترە، بەڵام بۆ ژنانی دووگیان باشرەوایە لەسەر یەکێك لە لایەکانیان بخەون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا