پەرلەمانتارێکی یەکێتى ڕایگەیاند، بە ناوی ئەوەوە لەهەندێک میدیا لێدوانێک بڵاوکراوەتەوە کە
ڕاستنییە و دەڵێت " هیچ لێدوانێکم سەبارەت بە ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا نەداوە".
زیاد جەبار پەرلەمانتاری یەکێتى لە پەرلەمانی کوردستان
بە BMC ڕاگەیاند، "هیچ لێدوانێکم لەسەر بابەتی پارەکەی بەغدا و موچەى فەرمانبەرانی
هەرێم بۆ هیچ میدیایەک نەداوە و پێم سەیرە
ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە".
هاوکات ناوبراو لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی "سەبارەت بە پۆستێک کە سایتی کورد میدیا بە
ناوی منەوە بڵاویان کردووەتەوە کە من بەهیچ شێوەیەک دوور و نزیک ئاگاداری لێدوانی
وانیم و ئەوە قسەی من نییە هەر بۆچونێکم هەبێت لەڕێی ئەکاونتی خۆمەوە بڵاوی دەکەمەوە".
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، هەندێک میدیا بڵاویانکردەوە
گوایە ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتى وتوویەتی " هەتا بەغداد
320 ملیارەکە نەنێرێت موچە بە چاوی خۆتان نابینن، بۆیە گلەییەکانتان ئاڕاستەی حکومەتی
عێراق بکەن نەک ئێمە".