پسپۆڕێکى یاسایى: لە ئێستادا دادگاى باڵاى عێراق ناتوانێت هیچ بڕیارێک دەربکات

عێراق 11/10/2020

Alternate Text

پاش ئەوەى ئەندامێکى دیکەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق کۆچى دوایى کرد، لە ئێستادا دادگاى باڵاى عێراق لە رووى یاساییەوە ناتوانێت هیچ بابەتێک یەکلایى بکاتەوە و هیچ بڕیارێکیش دەربکات.

 

 دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ى تشرینى یەکەم، دادوەر عەبود صالح تەمیمى ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق کۆچى دوایى کرد، تارق حەرب پسپۆڕى یاسا و دەستورى عێراق رایگەیاند، لە ڕووى یاساییەوە ئەنجومەنەکە ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات و هیچ دۆسێیەکیش یەکلایى بکاتەوە، چونکە بە وتەى ئەو پسپۆڕەى بوارى یاسا و دەستور، بەهۆى مردنى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى دادوەرى و پێشتریش ئەندامێکى دیکەى ئەنجومەنەکە کۆچى دوایى کردبوو، لە ئێستادا دادگاى باڵاى عێراق ناتوانێت ڕێژەى یاسایى (نصاب) لەسەر هیچ دۆسێیەک تەواو بکات و هیچ بڕیارێکى پێ دەرناکرێت.

تارق حەرب ئاماژەى بەوەشکردووە، پەرلەمان هەوڵدەدات، ئەو کێشە یاساییە چارەسەر بکات، بەوتەى ئەو لە ئێستادا کێشە هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى ناو پەرلەمان هەیە لەسەر ئەو کەسانەى دەچنە شوێنى ئەو دادوەرە کۆچکردووانەوە سەر بە کام لایەن بن، وتیشى لایەنەکان لەسەر ئەوەش کێشەیان هەیە کە ئەو کەسانەى دەچنە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراقەوە پسپۆڕییان لە فیقهى ئیسلامیدا بێت یاخود هەر تەنها پسپۆڕى بوارى یاساکانى عێراق بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادوەر عەبود صالح مەهدى تەمیمى ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لە دادگاى باڵاى عێراق کۆچى دوایى کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا