بەگوێرەی هه‌ندێك له
میدیا كوردییه‌كان، كاندیدێك بۆ پۆستی قایمقامی نوێی شه‌نگال دیاریکراوە، كه کوردێکی
ئێزدیی دانیشتووی ئەڵمانیایە و وا بڕیاره
بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال ڕێككه‌وتن و بەپێی
رێککەوتنه‌كه ده‌بێت قایقامێکی نوێ بۆ قەزای شنگال هەڵدەبژێردرێت.
هاوكات پەکەکە و بەشێک لە حەشد و چەند پەرلەمانتارێکی
عەرەب ناڕازین، بەڵام سەرچاوەیەک دەڵێت: "ئەو ناڕەزاییە کاریگەری نابێت لەسەر
هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ".
پێشتریش په‌كه‌كه له راگەیێندراوێكدا ڕایگه‌یاندبوو،
پێویستە رێککەوتنەکە بە بەشداریی خۆبەڕێوەبەریی شنگال بێت، "بەپێچەوانەوە
جێگەی قبووڵ نییە".
بەپێی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم
و به‌غدا کە رۆژی شەممە 10-10-2020 بڵاوکراوەتەوە و واژۆی حەمید رەشید فەلیح،
نوێنەری حکومەتی عێراق و رێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە
تێیدا هاتووە: لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی
شارۆچکەی شنگال و، بە گوێرەی بنەما دەستووری و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی
کۆژانەکانی خەڵکی شنگال وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی
چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەم خاڵانە
رێککەوتن: