وەزارەتی
پەروەردەی هه‌رێم له ڤیدیۆیه‌كدا چۆنییه‌تی كاركردنی و ڕێنمایی به‌كارهێنانی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بۆ مامۆستایان
و خوێندکاران خستووه‌ته‌ڕوو.
پێشتر
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا دەست بە دەوام بکرێتەوە،
هاوکات پۆلەکانی یەک و دووی سەرەتایی و ١٢ی ئامادەیی لە هۆڵەکانی خوێندندا دەبێت و
پۆلەکانی سێی بنەڕەتی بۆ ١١ی ئامادەیی لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.
ماوەی
چەند رۆژێکیشە، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان بەشێک لە مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەکانی
خوێندنیان کردووە و داوای دابەشکردنی موچە دەکەن.
سیستمی ئه‌لیكترۆنی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندووه پێویستی به هێڵی ئینته‌رنێتی به‌رده‌وام و كۆمپیته‌ر و موبایلی زیره‌ك هه‌یه كه سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌بێت له‌و رێگه‌یه‌وه سودمه‌ندبن و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێك له شاره‌زایان سیستمه‌كه به ناواقعی ناوبێنن و ده‌ڵێن سه‌رجه‌م خوێندكاران ناتوانن ده‌ستیان به پێداویستیه‌كانی سیستمه‌كه بگات.
بۆ
بینینی ڤیدیۆكه کلیک بکە