قاوە خواردنه‌وه‌ چاره‌سه‌ری دوو جۆر نەخۆشیی مەترسیدار دەكات

تەندروستی 12/10/2020

Alternate Text

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی "Rutgers" لە نیوجێرسی قاوە بەرگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی پارکنسۆن کە یەکێکە لە شێوەکانی خەڵەفان.

لە گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences هاتووە، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک مشککردووە بۆیان دەرکەتووە لە پێکهاتەی قاوەدا دوو ماددە هەیە، یەکێکیان ماددەی کافایینە کە دژی پڕۆتینی ژەهراوی دەوەستێتەوە و کاریگەری لەسەر مێشکی مشکەکان دەکات.

ماددەیی دووەم لە قاوەدا پەیوەندی بەجۆرە پڕۆتینێکەوە هەیە بە alpha-synuclein ناسراوە، هۆکارە بۆ نەخۆشی پارکنسۆن و خڵەفان.

لە توێژینەوەکەدا زانایان ماددەی کافاینیا  لەگەڵ ماددەی EHT تێکەڵکرد، بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوون لەسەر پێدانی ئەو دەرمانە بە مشکەکان دەرکەوت ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی پڕۆتینی alpha-synuclein.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر تواناکانی فێربوون و بەهێزی بیرەوەری لە مشکەکاندا کرد، بۆیان دەرکەوت کە مێشکی مشکەکان چالاکیی زیاتر بووە و  کاریگەرییەکان ئەرێنی بوون.

توێژەران هیوادارن لە داهاتوودا جۆرە دەرمانێک لە ماددەی کافاین و EHT دروستبکرێت، تاوەکو یارمەتی چارەسەری نەخۆشانی پارکنسۆن بدات لە مرۆڤدا و رێگری لە گەشەی خەڵەفان بگرێت.

نەخۆشی پارکنسۆن جۆرە نەخۆشییەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەمارەخانەکان دەکات و تۆڕی مێشک تێکدەدات بەجۆرێک ڕێگری دەکات لە دەردانی دۆبامین کە ماددەیەکی ڕەشە، لە نیشانە دیارەکانیشی لەرزین و لەدەستدانی هاوسەنگی لەش و سەختی لە ڕۆشتندا و لاوازبوونی ئاستی بیرەوەری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا