به پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی كه له بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی ده‌ستكه‌وتووه،
له دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا، حکومەتی هەرێم موچەی
مانگی نۆ دابەش دەکات و موچه‌ی پێنج مانگ پاشه‌كه‌وت ده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی، سەرجەم فەرمانگەکانی
ئاگادارکردوەتەوە کە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن.
گەنجینەی سلێمانی ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان
كردووه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هاتووه "له‌سه‌ر رۆشنایی نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرال
ژماره (13229) لە (15/8/2020) و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان
له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌ممه (7/10/2020) بریاردرا به پابه‌ندبون
به‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
لیستی موچه‌ی مانگی (9/2020) به ته‌مویلكردنی (82%) ئاماده بكه، پله تایبه‌ته‌كانیش
به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پیشو بە لێبڕینی (50%).".
ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا فەرمانبەران موچەی مانگه‌كانی ٤ و ٥ و
٦ و ٧ و ٨ و ٩ یان وه‌رنه‌گرتووه و موچه‌ی مانگی شوبات و ئازاریش به لێبڕینی ٢١%
وه دابه‌شكراوه و له ئێستادا ماوه زیاتر له ٥٥ ڕۆژه موچه دابه‌شنه‌كراوه.