لە زۆر وڵات هاوڵاتیان کێشەی کەمی ڤیتامین (D3)یان هەیە بەتایبەت
کەسانی بە تەمەن و ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێک بێت لەسەر جێگا کەوتوون و کەمی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە ڕووبەڕووی هەوکردنی ڤایرۆسی
سییەکانت دەکات .
چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای چوونە ژوورەوەی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ناو خانەی لەشمان ، لەوانەیە ڕێگریبکات لە تێکهەڵچوون و لەکۆنترۆڵ
دەرچوونی سیستمی بەرگری لەش ئەویش بە لاوازکردنی سیستمی بەرگری لە ڕێگای interferon
gamma و IL6 کە ئەم دوو
سایتۆکاینە ئەگەر بەرزبوون لە خوێن نیشانەی ترسناکی نەخۆشیەکەیە.
کەسی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە بڕی 600 تا 800 وەحدە ڤیتامین دی هەیە کە لە
خۆراکی ڕۆژانە دەستی دەکەوێت وەک ماسی و گۆشت و هێلکە و میوە . ئەگەر هاتوو کەسەکە
ئەو ڕێژەی وەرنەگرێت یان کەمی ڤیتامین دی هەبوو لە خوێن پێویستە ڕۆژانە ڤیتامین دی
وەک چارەسەر ئەگەر ڕێژەکەی کەمبوو لە ئاسایی یان تەواوکەری خۆراک وەربگرێت بەتایبەت
کەسانی بە تەمەن و ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە وەک نەخۆشانی شهكره ، یان ئەو
کەسانەی خۆراکیان ڕووەکە تەنها ، یان کەسێک قەڵەو بێت یان جگەرە کێش بێت ، بەمەش سیستمی
بەرگری لەش لە ئامادەباشی دەبێت دژی هەر جۆرە ڤایرۆسێک.
د.سردشت طاهر حمد پسپۆڕی هەناو و دڵ