پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاندووە کە کاری لە ساختەکردنی مۆر و بەڵگەنامە و تابلۆی ئۆتۆمبێلدا کردووە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارێكیان بەناوی (ش.ع.م) دەستگیر کردووە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا گیراوە كە تابلۆی ساختەی پێوەبووە، و لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەند جۆرە چەکێکی پێگیراوە.
ئاشکراشی کردووە، تۆمەتبارەکە ٢٢٩ جۆر ماددەی جیاوازی ساختەی پێگیراوە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر مۆر و پول و بەڵگەنامەی حکومی و کونسوڵخانەکانی ساختەکردووە.