کۆمەڵەی دڵی بەریتانی لەبارەی خواردنەوەی وزەبەخشەکانەوە ڕایگهیاندووه، خواردنەوەی یەك قوتو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان لە ڕۆژێکدا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە ڕاددەی پێنج ئەوەندە زیاد دەکات.
ترۆوی لۆبانت، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی دڵ لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەو چالاککەرەوانەی کە لە کافاییندا هەن لێدانی دڵ زیاد دەکەن، بەڵام خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسییان زۆر لەوە زیاترە.
پزیشکان ئاشکرایانکردووە، خواردنەوە وزە بەخشەکان توانای کارکردنی دڵ کەمدەکەنەوە و کاری کارەبایی دڵ لاواز دەکەن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن.
هەر لەو بارەیەوە توێژەرێك لە زانکۆی نیس لە فەڕەنسا بەناوی میلەر دانیاڵ دریسی ئاماژەی بەوەداوە، خواردنەوە وزە بەخشەکان دەکرێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر تێکچوونی لێدانی دڵ، هەروەها وادەکات دڵ نەتوانێت بەباشی ئۆکسجین بەکاربهێنێت.
بۆیە پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی ئەم خواردنەوانە نەخورێنەوە و لێی بەدووربن، چونکە مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکەن.