بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی باندێک بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند کە ژنێکیان تێدا بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەبازگەی بانی مەقان ژنە بازرگانێک و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەریان بە (١٢٢)غم کریستاڵەوە دەستگیرکرد کەلەبەغدادە وە هێنابوویان و ، دەیانویست بیبەن بۆ سلێمانی.
ئاشکراشی کردووە، تۆمەتباران بە رەگەز عەرەبن و دانیشتووی شاری سلێمانین .
هەر لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، لەماوەی (٢٠ )رۆژدا (٤)کەسی دیکەش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان بازرگانەو سێ کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەرن و لەناویاندا یەکێکیان بە رەگەز سورییەو ئەوانی دیکەش کوردن و دانیشتووی سنورەکەن .
جەختیلەوەشکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (١٤)ی هۆشبەر راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.