کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەلار -کفری روویدا و بەهۆیەوە نۆ کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی کەلار - کفری نزیک گوندی سەیدە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا هایلۆکس و پیکاب دەبڵ نۆ کەس بوونە قوربانی.
روونیشیکردەوە، دوو لە قوربانییەکان گیانیان لەدەستداوە کە خوشک و برای یەکترن.
ئاشکراشی کردووە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە دوو لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کراون.