ڤاکسینێکی نوێ لەسەر مشکی سوری تاقیدەکرێتەوە و سەرکەوتو دەبێت

تەندروستی 12/10/2020

Alternate Text

 زانایانی چینی دەرمانێکی دژە بەکتریا وەکو ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر جۆرێک لە مشکی سوری بەکار دەهێنن و تا رادەیەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، زانایانی هۆنگ کۆنگ ئاشکرایان کردووە، دەرمانێکی دژە بەکتریا کە لەهەمان کاتدا وەکو دەرمانی قورحەی گەدە و هەڵئاوسان بەکار دێت، لەسەر جۆرێک لە مشکی سوری تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

هۆکاری بەکار هێنانی ئەم جۆرە مشکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر سییەکانی مشک بەهەمان شێوەی سییەکانی مرۆڤە و لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکە کاریگەری ئەرێنی تێبینی کراوە لە تەندروستی مشکەکەدا.

جێی باسە ئەم جۆرەى مشکی سوری لە زۆربەی توێژینەوەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەجیهاندا بەکاردێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، یەک لە زاناکانی چین ئاشکرای کردووە، لە کاتی بەکار ‌هێنانی دەرمانەکەدا، تێبینی ئەوە کراوە کاریگەری ڤایرۆسەکە لە سییەکانی مشکەکەدا زۆر باش بووە و بووەتە هۆی ئەوەی دە هێندە ڤایرۆسەکە لاواز ببێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و شاری وهان، بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس، لە هەمان کاتدا جیهانیش بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا