لە راگەیەنراوێکدا ٢٣ ئەندام پەرلەمانى هەرێم
رایانگەیاندووە، "چاوقایمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەوەدایە، بێ هیچ ده‌قێكی یاسایی، موچه‌ی پێنج مانگی ته‌واوی
موچه‌خۆران راده‌گرن، كه نزیكه‌ی چوار تریلیۆن دیناری موچه‌خۆرانی راسته‌قینه‌ی
هه‌رێم ده‌كات، تاوانێكی گه‌وره‌یه و ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی پێشێلكارییه یاسایی
و كارگێڕییه‌كانی ئه‌م كابینه حكومهتییه".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌ندراوێك له 23 په‌رله‌مانتاری كوردستانه‌وه
ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، كه پاڵپشت به
ماده‌ی (69) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوه‌وه
بۆ پرساندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، ده‌مانه‌وێت
بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دوپاتبكهینهوه:
1- هاتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، له هه‌فته‌ی
رابردودا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دور و نزیك په‌یوه‌ندیی به پرساندنهوه نه‌بوه
و ئێمه سورین له‌سه‌ر داخوازییه پهیڕهوییهكهمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌واده‌ی دیاریكراودا
ئه‌و به‌رێزانه بۆ مه‌به‌ستی "پرساندن" بێنه په‌رله‌مان.
2- چاوقایمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه بێ هیچ ده‌قێكی یاسایی، موچه‌ی
پێنج مانگی ته‌واوی موچه‌خۆران راده‌گرن، كه نزیكه‌ی چوار تریلیۆن دیناری موچه‌خۆرانی
راسته‌قینه‌ی هه‌رێم ده‌كات، تاوانێكی گه‌وره‌یه و ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی پێشێلكارییه
یاسایی و كارگێڕییه‌كانی ئه‌م كابینه حكومهتییه، كه به‌رانبه‌ر به موچه‌خۆرانی
راسته‌قینه‌ی كوردستان كردویه‌تی.
3- ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ندێ سوكه ئومێدێكیان به‌م حكومه‌ته و بانگه‌شه‌كانی بۆ
چاكسازیی هه‌بوبێت، ئیتر له‌دوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچه‌خۆران و درێژه‌دانیش
به ناشه‌فافییه‌تی نه‌وت و سه‌رجه‌می داهاته‌كانی دیكه، ئه‌م حكومه‌ته هه‌مو هه‌وڵێكی
له‌باربرد و كاتی ئه‌وه هاتوه له په‌رله‌مان دا، متمانه‌ی لێبسه‌نرێته‌وه.
4- داواكارین له‌سه‌رجه‌می په‌رله‌مانتاران، له پرساندنی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م
كابینه حكومهتییهدا هاوكارمان بن و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بخه‌نه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندیی
و ئه‌جێندای ته‌سكی حزبییه‌وه.
ئیمزاكان:
1- عه‌بدولستار مه‌جید.
2- شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا.
3- محێدین حه‌سه‌ن یوسف
4- كازم فاروق نامیق.
5- مهم بورهان قانع.
6- دیاری ئه‌نوه‌ر حمهرهحیم.
7- سه‌رچنار ئه‌حمه‌د مه‌حمود.
8- مژده مه‌حمود محه‌مه‌د.
9- سیپان سالم حسێن ئامێدی.
10- هه‌لز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د.
11- ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵلا (هه‌ڵه‌دنی).
12- د. هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی.
13- كاوه عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن.
14- شایان كاكه صالح.
15- شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز.
16- سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د (بابان).
17- عوسمان عه‌لی سمایل.
18- عومه‌ر گوڵپی.
19- عه‌لی حمه‌صالح ته‌ها.
20- به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
21- روپاك ئه‌حمه‌د ره‌حمان.
22- موسلیم عه‌بدولڵا ره‌سوڵ.
23- د. ئیسماعیل ته‌ها سگیری.