سبەى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم و بەرگرى عێراق کۆدەبنەوە

کوردستان 12/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سبەى سێشەممە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى عێراق سەردانى بەغدا دەکەن.

 

 جه‌بار یاوه‌ر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕیارە سبەى سێشەممە ١٣ى تشرینى یەکەم، شاندێکى وەزارەتی پێشمەرگە كە پێكهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگری عێراق کۆببێتەوە.


لەبارەى تەورى کۆبوونەکەشەوە ئەمیندارى گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەکردووە، گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت، وەک پرسى دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، وتیشى ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش لە سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە دەبێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا