عێراق.. زیاتر لە ١٠هەزار خاوەن بڕوانامەى باڵا بێکارن

عێراق 12/10/2020

Alternate Text

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠ هەزار خاوەن بڕوانامەى باڵا بێکارن و رێژەى هەژاریش لە عێراقدا %٣٠ى تێپەڕاندووە.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ى تشرینى یەکەم، عادل روکابى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى رایگەیاند، بە هۆى سیستەمى دیراسەنەکراوەوە بۆ پرۆسەى دامەزراندن، لەناو بێکاراندا زیاتر لە ١٠ هەزار هەڵگرى بڕوانامەى باڵا هەن.

 

وەزیرى کارى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، رێژەى هەژارى لە عێراق تا ئاستێکى مەترسیدار بەرزبووەتەوە و پێویستە حکومەت پلانى هەنوکەیى و ریشەیى هەبێت بۆ دۆزینەوەى هەلى کار و بەگەڕخستنەوەى کارگە خۆماڵییەکان.

 

روکابى دەشڵێت، ماوەى دوو هەفتەیە دەستیان بە بونیاتنانى پرۆژەیەک کردووە بۆ دۆزینەوەى زۆرترین هەلى کار بۆ بێکاران و بەتایبەتیش ئەوانەى هەڵگرى بڕوانامەى باڵان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا