خالید شوانى: لاریمان نییە لە وردبینیکردنى داهاتى هەرێم لەلایەن بەغداوە

کوردستان 12/10/2020

Alternate Text

خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، بەغدا پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەى کە بڕیاربوو هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رێگەى سۆمۆوە هەناردە بکات و هەرێمیش هیچ لارى نییە وردینى لە بەڵگەنامە و داهاتەکانیدا بکرێت.

 

 خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى نێوان هەرێم و بەغدا لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ  کەناڵى دیجلە رایگەیاند، هەرێم رەوشى ئابورى عێراق لەبەرچاو دەگرێت و دەیەوێت پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بگۆڕێت بۆ پەیوەندى لێکتێگەیشتن و هەماهەنگیکردن، وتیشى ئەو رێککەوتنەى کە لە نێوان هەردوولادا لەسەر پێدانى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت کرابوو کە هەرێم بیدات بە سۆمۆ، بەغدا پابەند نەبووە بەو رێککەوتنەوە.

شوانى دەشڵێت، هەرێم پابەندە بە سەرجەم رێککەوتن و بەڵینەکانى لەگەڵ بەغدا، بەڵام بە وتەى ئەو چەند لایەنێک هەن کار بۆ ناشیرینکردنى سومعەى هەرێم دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا