هێمن حەمید، گۆرانییەکی شاد بڵاودەکاتەوە و دەڵێت بە لایەنی" بێ شعوریم"لێم تێمەگەن.
هێمن حەمید، گۆرانیبێژی کورد، پرۆمۆی گۆرانییەکی نوێی کە بە شێوازی شاد وتوویەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، من ئەزانم چەند مانگێکە ژیان لە سەرانسەری دونیادا، بەئاڕاستەیەکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت دیارە مەبەستم لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنایە کە بووە هۆکاری گیان لە دەسدانی کەسانێکی زۆر ، ئەزانم بۆ گەلی کورد تەنها بەس نەخۆشی کۆرۆناکە نییە لەم کاتەدا بەڵکو کێشەی سیاسی لەلایەک و بێ موچەیی لەلایەکیترو چەندان کێشەی تر .
روونیشیکردووەتەوە، کاتێک نەهامەتیەکان روومان تێدەکەن ئێمەی مرۆڤ نابێت دەستبەرداری تەواوی خۆشییەکان بین هەموو شتێک بخەینە ژێر دەستی نەهامەتیەکان، چونکە دواجار ئێمەی مرۆڤ پێویستمان بە وزەی رۆحییە و وزەی رۆحییش کاتە ئارامەکان و کاتە خۆشەکان بۆمان دروست ئەکەن نەک خەم و ناخۆشیەکان .
ئاشکراشی کردووە، ئەگەر منیش لەم کاتەدا گۆرانیەکی ئاوا شاد بڵاو بکەمەوە بەلایەنی بێ شعوریم لێم تێمەگەن، تکایە بەڵکو ئەم پەیامەی من پەیامێکە بۆ بەردەوام بوونی ژیان و ئەگەر بۆ چەند خولەکێکی کەمیش بێت بتوانم لە بیری ئەو نەهامەتیانەی ئێستا دەرتان بهێنم .
هونەرمەند هێمن حەمید، لە ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکەیدا هاوسەرەکەی وەک ئەکتەر دەرکەوتووە لەگەڵیدا.