دوای کۆبونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا
و ئازەربایجان لە روسیا و دانووستان کردن بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر، گەیشتن بە رێکەوتن
لەسەر ئاگربەستێک، بەڵام هەرزوو ئاگربەستەکە شکێنرا.
دوێنێ دووشەممە، لە نێوەندی سەرلەنوێ
هەڵگیرسانەوەی جەنگەکە و کەوتنەوەی قوربانی گیانی، هەردوو لایەن یەکتری بە شکاندنی
ئاگربەستەکە تۆمەتبار کرد.
لە لایەکەوە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، ئەرمینیای
تۆمەتبار کردوە بە پابەندنەبوون بە ئاگربەستەکە و چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر
هێزەکانی ئازەربایجان لە چەند شوێنێكی جیادا.
لەبەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری
ئەرمینیا، ئازەربایجانی تۆمەتبار کرد بە هەمانشێوە، و رایگەیاند کە زیانێکی زۆری
سەربازی و مرۆیی بەر هێزەکانی ئازەربایجان کەوتووە،
جێی باسە، لە کاتی بەرپابوونی جەنگەکە لە کۆتاییەکانی
مانگی پێشوو، نزیکەی ٥٠٠ قوربانی لێکەوتووەتەوە کە ٦٠ کەسیان هاوڵاتی سڤیلن.