بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو مامۆستا ئاینییەی بە کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ گیانی لەدەستدا هەڵدرایەوە.
یەكێک لە کەس نزیکەکانی مامۆستا مەلا رەشید، وتاربێژ و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی مەحوی، بە BMC راگەیاند، ئەم بەیانییە، رووفاتی مامۆستا، لە گۆڕستانی کۆرۆنا هەڵدرایەوە و براوە لە گردی سەیوان نێژراوە.
روونیشیکردەوە، کوڕەکانی پێیان باش بوو روفاتی باوکیان بەرنەوە لای کەسوکارەکەی خۆیان بینێژنەوە.
لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠، مامۆستا مەلار رەشید، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەحوی لە شاری سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، و بەبێ ئامادەبوونی کەسوکارەکەیە وەک یەکەمین قوربانی کۆرۆنا لە گۆڕستانی کۆرۆنا بەخاکسپێردرا.