هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە، راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گەڕەکەکاندا قەدەغەیە و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکانی سنووری  سلێمانی دەکەینەوە، کە راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە ناو گەڕەکەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

روونیشیکردووەتەوە، هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت سزا دەدرێت.

ئاشکراشی کردووە، لەکاتی بوونی هەر سەرپێچییەکی لەو جۆرە هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٨٨ کۆنتڕۆڵی هاتووچۆوە بکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا