شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

کوردستان 13/10/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد.

ئەمڕۆ سێشممە ١٣ی تشرینی یەکەم، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، گەیشتنە شاری بەغداد و بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق چەندین پرسی ئەمنی تاوتوێ بکەن.

پێشتر فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو،  گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت، وەک پرسى دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری،  ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش لە سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا