رێکخراوی وزەی نێودەوڵەتی: کاریگەریەکانی کۆرۆنا لەسەر بازاری نەوت دەمێنێت

ئابوری 13/10/2020

Alternate Text

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خواستی نەوت زۆر زیانی بەرکەوەتووە و چەند ساڵێکی دەوێت بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشووی.

ئەمڕۆ سێ شەمە ١٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، رێکخراوی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بازاڕی خواستی نەوت زیانێكی درێژخایەنی بەرکەوتووە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا بۆ جێگر بوونەوەی دۆخەکەی چەند ساڵێکی پیویستە.

رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە و بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خواستی سەر نەوت بە رێژەی  ٨ ٪ دابەزیوە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٣ خواست نەگەڕێتەوە دۆخی پێش قەیرانی کۆرۆنا، بە مەرجێک تا ساڵی داهاتوو کۆنتڕۆڵ بەسەر کۆرۆنادا بکرێت.

لەهەمان کاتدا رێکخراوەکە وتیشی ، ئەم سیناریۆیە ئەرێنیترین سیناریۆیە، چونکە کاریگەری ڤایرۆسەکە هەردەم دیار دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، فاتح بیرۆل، سەرۆکی جێبەجێکاری رێکخراوەکە باسی لەوەکردووە، خواستی سەر نەوت لە دەیەی داهاتوودا دەگات بە خاڵی سفر و خواست نامێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا