ڤیدیۆ: لەنیوەشەودا براوەیەکی خەڵاتی نۆبڵ دەستنیشاندەکرێت

هەمەرەنگ 13/10/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی کە دوو پرۆفیسۆری ئەمریکی بوونە براوەی خەڵاتی نۆبڵ، لە کاتی هاتنی هەواڵەکەدا یەکێکیان خەوتبوو، گرتە ڤیدیۆی ساتی زانینی هەواڵەکەی بڵاوبووەتەوە.

 

پۆڵ میلگرۆم و رۆبرت ویلسۆن دوو براوەی خەڵاتی نۆبڵن لە بواری ئابوریدا بۆ ئەم ساڵ، دوای ئەوەی دوێنێ دوو شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم،  وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئابوری دیاریکران، لەو کاتەدا لە ویلایەتە یەکگرتوەکان درەنگانی شەو بووە، بۆیە پۆڵ لەو کاتەدا لە خەودا دەبێت. نوێنەرەکە داوا لە رۆبێرت دەکات کە پۆڵ ئاگادار بکاتەوە تا بتوانی پەیوەندی پێوە بکات، چونکە دەبێت راستەوخۆ هەواڵەکە لە نوێنەرەکەوە ببیستێت، هەر بەو هۆیەوە لە درەنگانی شەوەکەدا رۆبێرت لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بەرەو ماڵی هاوبەشەکەی بەڕێدەکەوێت.

لە گرتە ڤیدیۆی کامێرای چاودێری بەردەم دەرگاکەی پۆڵ کە لە تویتەری زانکۆی ستانفۆرد بڵاوکراوەتەوە، شێوازی گەیاندنی هەواڵەکە تۆمار کراوە کە چەندێک رۆبێرت بەپەرۆشە بۆ ئەوەی بە پۆڵ بڵێت ئێمە خەڵاتی نۆبڵمان بردەوە.

رۆبێرت و پۆڵ پرۆفیسۆرن لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا