مەسعود ئۆزێل
یاریزانی ئەرسیناڵ لەم دواییانەدا بە بەهای زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار
خەڵات کراوە، سەرباری ئەوەی بە دەگمەن یاری بۆ یانە لەندەنیەکە کردووە.
بە پێی ماڵپەری زە ئەسلیتێکی وەرزشی، ماوەی چەند مانگێکە
ئۆزێل یاری بۆ ئەرسیناڵ نەکردووە، بەڵام خەڵاتێکی خەیاڵی کراوە، خەڵاتەکە لە ژێر ناونیشانی
خەڵاتی وەفاداری بووە، وەکو وەفایەک بۆ یانەی ئەرسیناڵ.
مەسعود ئۆزێل لە ساڵی ٢٠١٣، ریاڵ مەدریدی بەجێهێشت بۆ ئەرسیناڵ و لە ساڵی
٢٠١٨ گرێبەستێکی نوێی واژۆ کرد کە تا کۆتایی هاوینی ٢٠٢١ لەگەڵ یانەکەدا
دەمێنێتەوە، و بەرزترین مووچەی هەیە لە نێو یاریزانانی ئەرسیناڵدا کە زیادترە لە
٤٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.