شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لەسەر گەنجان قورسترە

تەندروستی 13/10/2020

Alternate Text

شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وارینگتۆن لە لەندەن سەری هەڵدایەوە و ئەمجارە گەنجان بەهۆیەوە دەناڵێنن.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی سکای نیوز کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، کاتێک یەکێک لە رۆژنامەوانی ماڵپەڕەکە بە نەخۆشخانەی وارینگتۆندا دەگەڕێت تێبینی دەکات زۆرێک لەو کەسانەی بەهۆی کۆرناوە دەناڵێنن لە تەمەنی گەنجیدان.
رۆژنامەوانەکە وتوویەتی، گەنجێکی ٢٨ ساڵی توشبوو بە ڤایرۆسەکە بە زەحمەت دەیتوانی هەناسە بدات لەگەڵ ئەوەی ئامێری هەناسەدانیشی لەسەر بوو, پزیشکەکان دەیان وت دۆخی زۆر مەترسیدارە.

لەبەرامبەردا  ئافرەتێکی لێبووە کە بە هەمان شێوە توشبووی ڤایرۆسەکەیە و لەهەمانکاتدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، بەڵام پێویستی بە ئامێری هەناسەدان نەبوو.

هاوکات توشبوویەکی ٥٧ ساڵ قسەی لەگەڵ رۆژنامەوانەکەدا کردووە وتویەتی، کە سەرباری ئەوەی نەخۆشی شەکرەم هەیە و کێشیشم زۆرە، بەڵام تەندروستیم باشە.

بە پێی دۆخی توشبووەکان بێت لە نەخۆشخانەکە، ئەوا شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دەستی پێکردوە و ئەمجارە کاریگەریەکانی لەسەر گەنجان بەهێزترە کە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی ڤایرۆسەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە، لە نێوان مانگی ٦ بۆ ٨ هیچ حاڵەتێکی مردن لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوە، بەڵام تەنها لە هەفتەی رابردوودا ٨ کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

روونیشیکردووەتەوە، دۆخەکە هاوشێوەی سەرەتای ساڵ و کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا