وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، حکومەت ئەو پارانە بۆ فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە کە لەم دواییانەدا دواکەوتوون.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لیژنەکەمان لەگەڵ ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەدا بووین، سەبارەی بە پاشەکەوتکردنی مووچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم.
روونیشیکردەوە، وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لەو مووچانەی کە دواکەوتووە هی سێ مانگیان پاشەکەوت دەکەن چونکە هی کابینەکانی پێشووە، ئەو دوو مانگەشی کە دواکەوتووە لەمساڵدا، گەر رێکەوتنی تەواوەتی بکرێت لە کۆتایی ساڵدا دەیگەڕێننەوە.