سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

عێراق 13/10/2020

Alternate Text

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بازنەی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ بکات.

 

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە،  سبەی دانیشتنی ئاسایی خۆی دەکات و یەكێک لەپرسەکان، بازنەی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

 ئاماژەی بەوەشداوە، دانیشتنەکە کراوە دەبێت بۆ تاووتوێکردنی پرسی بازنەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کوتلە سیاسیەکانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمان دەیەوێت پەلە بکات لە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەو مەبەستە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا